ریفراندۆم رۆژێکی شووم یان رۆژێکی پرشنگدار؟

ئالا هۆشیار

 

 

نیشتمانپەروەرەکانی کوردستان بە رۆژێکی پرشنگداری دەزانن و ئەوانەیشی کە کێشەیان لە گەڵ ناسیۆنالیزم هەیە و لە بنەڕەتدا ئانتی کوردن بە شوومی دەزانن؛ تەنانەت بە راگەیاندنی دەوڵەت لە رۆژی دوای ریفراندۆم ئەمانە هەر کێشەیان دەبوو. کێشەکە لەوە نییە ریفراندۆم شکستی خواردوە یان سەرکەوتووبووە، بەڵکو کێشەی سەرەکی لە تێڕوانینی ئەواندایە بۆ دۆزی کوردستان.

یەکێ لەو لەمپەرە سەرەکیانە کە وا دەکات نەیارانی ریفراندۆم بەردەوام قسە بە ریفراندۆم بڵێن، بوونی پارتی و بارزانییە لە پشتی پرۆژەی ریفراندۆمەوە. وەک پارتیەکان ئاماژەی پێ‌دەکەن: ئیرهابی فیکری بە دەیان ساڵە کار لە سەر ناشیرینکردنی پارتی دەکات، رەنگە ئەمە بەشێک بێت لەو فەوزایە کە نەیارانی پارتی بۆ ریفراندۆمی دروست دەکەن.
دوو: پەیوەست بوونی نەیارانی ریفراندۆمە بە وڵاتانی‌ترەوە، چ لە رووی پەیوەندی چ لە رووی سۆزیارییەوە، دژبەرانی ریفراندۆم ( خۆیان بەردەوام دەستی تۆمەت بۆ ریفراندۆمچیەکان رادەکێشن و تۆمەتباریان دەکەن بە پیاوی بێگانە) بەڵام لە بەشێکی قسەکانی خۆیاندا، بەرپەرچی خۆیان دەدەنەوە و دەڵێن: فەرموون ئیران و تورکیا چی بە سەر هێناین. لە بیرمە کەسانێک دژە بە ریفراندۆم” بە بارزانی دەگوت: “ریفراندۆم و دەوڵەتی سەربەخۆ( بە پارادایمەکەی بارزانیی و تورکیا) ” بەڵام دوا بە دوای ریفراندۆم، عیراق و ئیران و تورکیا بوون بە برای بڕبڕە پشت لە دژی کوردستان. ئەمەش هەموو بۆچوونەکانی نەیارانی ریفراندۆمی کردە بڵقی سەر ئاو.

سێ: لە بەرانبەر پرۆژی ریفراندۆم هەندێک بۆچوونی سیاسی زۆر لاواز بە ناوی دژایتی کردنی دەوڵەت نەتەوە هاتە گۆڕێ، کە خاوەنی ئەم تێڕوانینە بە تیزی ( کۆنفدرالیزمی دیموکرات) هێرشەکانیان بۆ سەر ریفراندۆم چڕ کردبوو… ئەگەرچی ئەمانە لە ژێر تیشک و رووناکی دژایتی دەوڵەت نەتەوە دژایتی پرۆژەی ریفراندۆم بوون، بەڵام هەر ئەمانە لە گروپ و دەستە و تاقمی دژە بارزانی و پارتیدا بوون و هەوڵیاندا ریفراندۆم بۆ بازنەی بارزانی و پارتی، بچووک بکەنەوە. بچووک کردنەوەی ریفراندۆم بۆ بازنەیەی پارتی لە سەر ئەساسی رقی پۆنگ خواردوە، نەک فۆرمێکی تیوریکی قوڵ لە لایەن نەیارانەوە. بۆیە لە کۆی وتار و دیمانەکانیان نەیاندەتوانی ئارگۆمێنت فیکری پێشکەش بکەن. لە کاتێکدا ریفراندۆم لە رۆژهەڵات و باکوور و تەنانەت رۆژئاوا خەڵکێک بە دڵ گەرمی بۆ کوردیان دەزانی و ئیستەیش لە دوای ساڵێک خەڵک لە رۆژهەڵاتی کوردستان جەژنی بۆ دەگێڕن!

ئاسەوارەکانی دوای ریفراندۆم:
یەکەم زەربەی جەرگبڕ کە لە دوای ریفراندۆم، بەر خەونی دەیان ساڵەی میللەتی کورد کەوت، ”شانزدەی ئوکتۆبەر بوو” بە دەستێکی ناوەکی دەستی دەرەکی هات و هەموو ناوچەکانی ماددەی ١٤٠ کەوتنە ژێر دەستی حکومەتی عیراقی، لە راستیدا هۆکاری سەرەکی ئەم خەیانەتە بۆ تیڕوانینی نەیارەکانی ریفراندۆم لە رووی تئوریی دەگێڕمەوە. لە دوای ئەوەش بۆ بێ ئیرادەی ئەو کەسانە دەگێڕمەوە کە بەرانبەر بە هەڕەشە و چاو سوور کردنەوەی دەوڵەتان چۆکیان لەرزی…

لە سیاسەتدا یاری کردن لە سەر هەنگاوی گەورە و ستراتیژیک شتێکی زۆر ئاساییە و دەمەوێ لێرە ئیشارەت بە تئوریەکی لینین بدەم: ” هەنگاوێک بۆ پاش و دوو هەنگاو بۆ پێش” ئەگەرچی ریفراندۆم هەنگاوێک بوو بۆ پێش لە مەسەلەی دۆزی کورد، بەڵام شانزدەی ئۆکتۆبەر هەنگاوێک هێنانە پاش بوو. ئەمە هەڵەیەکی ستراتیژیک بوو کە نەک حیزبێکی کوردی بەرەو نەمان برد، بەڵکو دەیتوانی کورد بەرەو نەمان ببات، بەڵام بەر بەرگری لە گۆڕەپانی شەڕ ( شەڕ زۆر جار یەک لایکەرە ) تا رادەیەکی زۆر توانی بالانسی هێز بە قازانجی کورد بگۆڕێ. جگە لە گۆڕەپانی شەڕ، بینینی سەرۆکی وڵاتان و دیپلۆماسیەتی سەرۆکی حکومەت توانی ئەو بارە لارەی کورد راست بکاتەوە.

ھەواڵی زیاتر