لە ئەگەری ھێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران کێ خەرجیەکانی دابین دەکات

لە ئەگەری ھێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران ھەرگیز ئەمریکا ئەو تێچوە زۆرەی خەرجی سەربازی لە ئەستوی خۆی ناگرێت دەبێت یەکێک لە ولاتەکانی کەنداو ئەو بڕە پارەییە دابین بکات لە نێو ولاتەکانیش سعودیە باشترین ولاتە وەک گەورەترین جەمسەری داژ ئێران و خاوەن داھاتێکی زۆری ئابووری .

یەکێک لە گەورەترین ھێزەکانی ئەمریکا ھێزەکانی مارێنزی سەر بە ( جەنەڕا ستینە ) کە بە ھێزە شاراوەکەی دوونیا ناسراوە رۆلی ھەرە سەرەکی ھەیە لە یەکلایکردنەوەی شەرەکانی ئەمەریکا ئەم ھێزەش بەبێ بەرانبەر شەڕی ھیچ ولاتێک ناکات .

جگە لە خەرجیەکانی ھێزەکانی ئەمریکا دەبێت روسیاش رازیی بکرێت بە بڕە پارەێک ئایا روسیا لە بەرامبەر چی و چەند پشت لە ھاوپەیمانەکەی دەکات وەک ئەوەی پشتی لە گەورەترین ھاوپەیمانی سەدام کرد لە بەرامبەر ٥ ملیار دۆلار بێدەنگی ھەلبژارد لە بەرامبەر جەنگی گەردەلوولی بیابان .

جەیمس بیکەر وەزیری دەرەوەی پێشوی ئەمریکا لە بیرەوەریەکانیدا دەگێرێتەوە چۆن توانی یەکێتی سۆڤیەت، گەورە ھاوپەیمانی عێراق و سەدام حوسێن، رازی بکات ھیچ کاردانەوەیەکی نەبێت کاتێک لە گەردەکولی بیابان ھێرش دەکاتە سەر سەدام حوسێن، روسیا بێ دەنگی ھەلبژێرێت.

جەیمس بیکەر دەلێت: کاتێک کۆبوونەوەم لە کرملین لەگەل ( گۆرباچۆڤ) سەرۆکی ئەوکاتی یەکێتی سۆڤیەت و (شیڤەر نادزە) وەزیری دەرەوەی یەکێتی سۆڤیەت ئەنجام دا روسیا بۆ ئەوەی خۆی لە ھاوپەیمانەکەی بێدەنگ بکات گۆرباچۆڤ گوتی( ئێمە یارمەتیمان دەوێت چونکە ئێستا ئێمە لە قۆناغی وەچەرخاندین، ھەنگاو نان بۆ جێبەجێ کردنی ئەو ڕیفۆرمانە، نارازییەکی گەورە دروست دەکات ئێستا مەسەلەکە بۆ ئێمە زۆر قورسە باری ناوەخۆمان توندو شلۆق بووە، بۆیە داوا دەکەین یارمەتیمان بدرێت برەکەشی دیاری کرد ٤-٥ ملیار دۆلار بوو)

وەکو جەیمس بیکەر دەگێرێتەوە دەلێت گەرامەوە بۆ ئەمریکا تاوەکو بابەتەکە لەگەل سەرۆک باس بکەم ئەویش ھیچ رێگریێکی نەبینی، دەاتر گەرامەوە بۆ سعودیە تاوەکو پارەکە بۆ روسیا دابین بکات شای سعودیەش بەم داواکارییە رازی بوو ئامادەی نیشاندا پارەکە دابین بکات.

جەنگەکان چەند لە رووی ڕامیارییەوە بۆ زل ھێزەکان گرنگن ئەوەندەش پێگە ئابورییەکان ڕۆل تێدا دەگرن .

من باسی ئەوە ناکەم ئایا ئەمریکا ھێرشی سەربازی ئەنجام دەدات یان نا من باس لە ئەگەری ھێرشکە داکەم لە رووی ئابووریەوە .

گۆران ھەرکی

ھەواڵی زیاتر