کێ نایەوێ هەڵبژاردن بکرێ ؟

بیروڕا – سوران خاكی

بەشێک لە لایەنە سیاسیەکانی کوردستان تا ئێستا قسەی سەرزارو بن زاریان ئەوەبوو کە پارتی نایانەوێ هەڵبژاردن بکرێ ، بەڵام لەگەڵ دیاری کردنی ڕۆژی هەڵبژاردن پارتی یەکێک بوو لەوحزبانەی لە وادەی دیاری کراودا ڕێوشوێنەکانی بەشداری کردن لەهەڵبژاردن جێبەجێکرد و لیستی کاندیدانی تەسلیم بە کۆمسیۆن کرد ، بەڵام ئەوانەی بەناو حەوداڵی هەڵبژاردن بوون ئەوەتەو پێڕاگەیشتن لەچرکەساتی کۆتایی واددەی دیاری کراودا لەلایەن کۆمسیۆنەوە لیستەکانیان تەسلیم بەکۆمسیۆن کرد .

لەلایەکی ترەوە لەگەر نزیکبوونەوە لەوادەی دیاری کراو بۆ هەڵبژاردن هەریەک لە گۆڕان وکۆمەڵ ویەکگرتوو هاوپەیمانی چەندان بیانوو دەهێننەوە لەوانە لەبارنەبوونی ژینگەی سیاسی هەرێم و هەبوونی کێشە لە لیستی دەنگدەران و سیستەمی هەڵبژاردنەکە چەند بیانوی تر کە ئەمانە هیچی جێی باوەڕ نین چونکە ژینگەی سیاسی بۆ هەموان وەک یەکە ، تۆماری دەنگدەران بەڕێژەی ۸۰٪پاککراوەتەوە بەقسەی ئەنجومەنی کۆمسیاران کە خۆشیان نوێنەریان تێیدا هەیە جگە لەهاوپەیمانی ، سیستەمەکەش هەمان سیستەمی پێشووە کە ئەوان بەبەراورد بەسیستەمەکەی عێراق خۆزگەی پێ دەخوازن .

یەکێتیش بەهەمان شێوە خەریکی بیانوو هێنانەوەیە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن و پێی وایە کە متمانە دروستبکرێت وزەمینە لەباربێت ئینجا هەڵبژاردن بکرێت .

ئەمانە هەمووی بیانون ترسن لە هەڵبژاردن چونکە ئەو لایەنانە دۆخی ناوخۆییان باش نیە هەریەکەو بەدەست چەندان کێشەی ناوخۆییەوە دەناڵێنێ جێگەی متمانەی دەنگدەرانیان نەماون بەتایبەت هەڵبژاردنی ۱۲ی ئایار قوڕسایی ڕاستەقینەی ئەوانی دەرخست هەربۆیە ترسیان لەوە هەیە کورسی زۆر لەدەست بدەن وپێگەی جەماوەری یان لاوازبێت بۆ ئەمەش هەموو شتێک دەکەن تا هەڵبژاردنەکان دوابخرێت هەر لەدروستکردنی ئاژاوەو پشێوی و بایکۆتی هەڵبژاردن و چەندان سیناریۆی تریش کە له ئارادایە .

لەبەرامبەردا پارتی ئەو هێزەی ئەوان تۆمەتباریان دەکرد بە دواخستنی هەڵبژاردن لە ئێستادا سازوئامادەیە بۆ ئەم هەڵبژاردنەو پێشبینی بەدەستخستنی ڕێژەی زۆری کورسیەکانی پەڕلەمان دەکات کە سەرووی ٤۰کورسی بێت .

ئەوان هەرگیز ناچنە ژێر باری هەڵبژاردنێک خۆیان بەشێوەیەک دۆڕاوبن کە تەنیا هەناسەیەکیان هەبێت لەبەرامبەردا پارتی بەهێزتر لەجاران بەقوڕساییەکی زیاتر بێتەوە مەیدانەکە بۆیە چاوەڕێی هەمووشتێک دەکرێت لەوان هەتا بەئەنجامدانی خیانەتێکی تری هاوشێوەی ۱٦ی ئۆکتۆبەر بەس لەبەرئەوەی هەڵبژاردن نەکرێت .

#Xake

ھەواڵی زیاتر