سۆرانی | English | العربية | kûrmançi               

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر, دەستگیر کردنی دوو تۆمەتباری بکوژی گەنجەکەی شەقامی ١٠٠ مەتری نزیک زانکۆی جیهان.

دەستگیر کردنی دوو تۆمەتباری بکوژی گەنجەکەی شەقامی ١٠٠ مەتری نزیک زانکۆی جیهان.

لەڕێکەوتی ٢٠٢٤/٥/٧ لەشەقامی ١٠٠ مەتری شاری هەولێر نزیک زانکۆی جیهان ، هاوڵاتی (کارزان کریم مغدید ) لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لەلایەن سێ کەسەوە کوژرا،دوای ئەنجامدانی تاوانەکە تۆمەتبارەکان هەڵاتبون بۆ دەرەوەی شاری هەولێرو خۆیان حەشاردابوو ،لە ئەنجامی بەدواداچون لەلایەن هێزەکانمانەوە ناسنامە و شوێنی تۆمەتبارەکان دەستنیشانکران کە هەڵاتبون بۆ سنوری بناری چیای قەرەچوغ ، دواتر بەفەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر توانیمان هەردوو تۆمەتباری سەرەکی بەناوەکانی (م ،ط ،م) و (ه ، ط،م) دەستگیربکەین و دەستیشمان گرت بەسەر ئەو ئۆتۆمۆبیلەی کەلەدوای تاوانەکە پێی هەڵاتبون، هەروەها بەدواداچون بەردەوامە بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتباری سێیەم .

  • بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر
    ….

 

 

هه‌واڵی زیاتر