ئەمڕۆ چوارشەممە، 8ـی ئایاری 2024، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، له‌كاتی گه‌ڕان‌و دانانی بازگه‌ی كاتی هێزه‌كانی پۆلیسدا، له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی شاره‌زووره‌وه گومان خرایه سه‌ر دوو تۆمه‌تبار، دوای ده‌ستگیركردنیان و له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌كاندا هه‌ردوو تۆمه‌تبار دانیان به‌وه‌دا نا كه به‌مه‌به‌ستی دزیكردن چونه‌ته قه‌زای شاره‌زوور.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، تۆمه‌تباره‌كان پێشینه‌ی تاوانیان هه‌یه‌و دانیان بەوەدا ناوە كه پێشتر له‌شاری سلێمانی ماتۆڕسكیل و سندوقی پارەی خێری مزگه‌وتیان دزیوه.
ڕاشیگەیاند، هه‌ردوو تۆمه‌تبار (ش، هـ، ح) و (ح، ع، ح) له‌به‌رده‌م دادوه‌ردا دانیان به‌تاوانه‌كه‌یاندا ناوه و ئێستە به بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌ی 446 له‌یاسای سزادان ڕاگیراون و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی