سۆرانی | English | العربية | kûrmançi               

ئەم قۆناغەش بەژیری پارتی کودەتای ھەڵبژاردن و لاوازکردنی پێگەی ھەرێم پوچەڵ کرایەوە

پێشھاتی نوێ..دەرفەتی نوێ…سەرکەوتنی نوێ
تەنیا کوردی
ئەم قۆناغەش بەژیری سیاسی و پێگەی جەماوەری پارتی و ھەڵکەوتەی شەرعیەتی پارتی لە ناوچەکەدا، کودەتای ھەڵبژاردن و لاوازکردنی پێگەی ھەرێم پوچەڵ کرایەوە..
مێژوو سەلماندوویەتی کە ھەرکاتێک پێگەی پارتی بخرێتە نێو زاوییەکی گۆشەگیرکراو، پارتی پێشھاتی نوێ دەخولقێنێ..
سەرکەوتنی نوێ بەدەستدێنێ..
دەرفەتی نوێیش دروستدەکات…
بارودۆخەکە لەو پەڕی نەرێنی دەگۆڕێ بۆ ئەوپەڕی ئەرێنی، ئیتر ئەمە پارتییە، وەک ھێزەکانی دیکە لەسەر سیاسەتی پەرچەکردار ناژی، بەڵکوو دەسکاری ژینگە سیاسییەکە دەکات…
پارتی ھەڵناچێ، بەڵکوو لە پێناو سەرکەوتنی ھەرێم ئازارەکان ھەڵدەمژێ و بەرپرسیارێتی ھەڵدەگرێ، ئەمەش وای کرد، لە ھەموو رووداوە ناخۆشەکانی ئەم ماوەیە پارتی بە سەرکەوتووی ھەرێمی کوردستان لە نێو پیلانگێڕییەکی گەوەری ئیقلیمی دەربێنێ و بە سەلامەتی خەڵک و خاک و کوردستان بپارێزێت…

پارتی توانی ئەم کارانە بکات:
یەکەم: کودەتای ھەڵبژاردنی سەپێنراوی پوچەڵکردەوە و ئیتر دەنگەکان لە ھەر وادەیەکی ھەڵبژاردن لە داھاتوو بە دەست ھەژمار دەکرێن و سندوقی ھەڵبژاردن ناچێتەوە بەغداو دەنگدان بە ئەلکتڕۆنی دەبێ، بەڵام بەدەستیش دەژمێردرێت لە ھەر نادڵنیاییەک ئەولەویەتی دەنگی ئەلکتڕۆنی و ژمادرنی دەنگەکان بە دەست دەبێتە سەرچاوەی پشتڕاستکردنەوەی دەنگی سندوقی ھەڵبژاردن.، لەگەڵ کۆمەڵێک گۆڕانکاری دیکە لە بابەتی ئیدارەدانی ھەڵێژاردن و شەرعیەتی ھەرێم بەسەر ھەڵبژاردن.
دووەم، پارتی بەبێ کۆتا قبووڵی نەبوو کە مافی پێکھاتەکان بخورێت و بەیەکەوە لەگەڵ پێکھاتەکان دەچێتە ھەڵبژاردن لە ھەر وادەیەکی نوێ دا.
سێیەم، جموجۆلی ئەم دوایەی پارتی لە ئاستی حزبی و لە ئاستی ھەرێم و حکوومەت بە کۆمەڵێک دەسکەوتی دیپلۆماسی و ناوخۆیی و رایکردنی کێشەوگرفتەکانی ھاوڵاتیان، دەرفەتی نوێ دێنێتە پیش کە کاریگەری لەسەر دەنگی پارتی دەبێ لە ھەڵبژاردنی داھاتوو و پارێزگاری لە سەرکەوتنەکانی دەکات.
چوارەم، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی رەوایەتیی دا بە داواکارییەکانی پارتی کە مەترسی دەستوەردان لە ھەڵبژاردن و دیموکراسییەتی ھەرێم ھەیە و کودەتایەکی ئیقلیمی لەڕێگادایە، بۆیە داوای پارتی بۆ رێگریکردن لەم کودەتایە، بە حەق زانراو پاڵپشتی پارتیان کرد کە دەبێ ھەڵبژاردن پاک و بێگەرد بێت.
پێنجەم، پارتی تا ئێستا باڵانسی ئیقلیمی و دەولی لە ناوچەکە راگرتووە، چیرۆکی سەرکەوتنەکانی پارتی لە ناوچەکە، بوون بە بەشێک لە باوەڕی نێودەوڵەتی تا پشتیوانی لە پێگەی ھەرێم بکەن لەسەر بنچینەی پڕۆژەکانی پارتی.
شەشەم، رێککەوتنەکانی ھەولێر و بەغدا دەرفەتێکی نوێی پارتییە کە توانی بە ژیری و بوێری دۆخێکی نوێ دروستبکات و عێراق بخاتە ژێر بەرپرسیارێتیی دەولی، ئەمەش عەقڵی پارتییە، کە لەھەموو قۆناغێکدا بۆ بەرژەوەندی ھەرێم دەتوانێ دەرفەتی نوێ دروست بکات.

پارتی لە ھەڵبژاردنی داھاتوو گەر دۆخی ئابووریی بەم جێگیرییە بمێنێ، پارتی زیاتر بچێتە نێو چارەسەرکردنی کێشەکانی خەڵک، بتوانێ لە قوڵایی جەماوەرە تەکانێک بە ئاشتکردنەوەی دڵسۆزانی بدات، لەگەڵ ئەمەدا باری سەرشانی ھاوڵاتیان ئاسانتر بکات لە کۆمەڵێک بڕیاری پێوەندار بە خەڵک، ئەوا گومانی تێدانابێ کە پارتی ھەر یەکەمە، بەڵام یەکەمێک بە ئەنجامی دڵخۆشکەر.

هه‌واڵی زیاتر