له وڵاتی توركیا، قوتابییه‌كی عێراقی، ته‌قه‌ی له به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌كه‌ی كرد و به‌هۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ست دا.
میدیاكانی توركیا بڵاویان كرده‌وه كه له ناوچه‌ی ئه‌یووب سوڵتانی ئه‌سته‌مبول، قوتابییه‌كی عێراقی، به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌ی ئیبراهیم ئۆك تۆغانی به چه‌كی جۆری ده‌مانچه ته‌قه‌ی لێ كرد و كوشتی.
ئاشكرا كراوه كه قوتابییه‌كه ته‌مه‌نی 17 ساڵه و پێنج مانگ پێش ئێستا به‌هۆی پێشێلكردنی دیسپلینی سیسته‌می قوتابخانه‌كه‌وه كه قوتابخانه‌یه‌كی تایبه‌ته ده‌ركرا و قوتابییه‌كه‌ش سێ فیشه‌كی به به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌كه‌وه ناوه و به سه‌ختی برینداری كردووه و دوای گه‌یاندنی به نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ست دا.
هاوكات میدیاكان ئاشكرایان كردووه كه له كامێرای چاودێرییه‌وه ده‌ركه‌وتووه كه قوتابییه‌كه ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره‌ی كوشتووه و دوای چه‌ند كاتژمێرێكی كه‌م توانراوه قوتابییه‌كه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستگیر بكرێت.