سۆرانی | English | العربية | kûrmançi               

باوکێک خێزانەکەی دەکوژێت کە ١١ ئەندامن و کۆتایی بە ژیانی خۆی دەهێنێت.

لە دیمەنێکی ترسناکدا کە شاری بەسرە لە باشووری عێراق هەژاند، باوکێک بە تفەنگ تەواوی خێزانەکەی کە لە ١١ کەس پێکهاتبوون، کوشت و دواتر کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

نووسینگەی لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمان لە بەسرە هۆکاری کوشتنی خێزانەکەی لەلایەن باوکەکەوە لە ناوچەی شەتولعەرەب ئاشکرا دەکات و ڕوونیشیکردووەتەوە،كه باوکەکە قەرزدارە بوو بەبڕی دوو ملیار دیناری عێراقی.

لای خۆیەوە، عەمید میقداد میری، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ و شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق ڕایگەیاند، تاوانەکە دوێنێ چوارشەممە لە ناوچەی دور ئەلموتەفاف لە قەزای شەتولعەرەب لە پارێزگای بەسرە ڕوویداوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، زانیارییە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەم ڕووداوە دەرئەنجامی بابەتە داراییەکان بووە، هەروەها لێکۆڵینەوەیەکی بەرفراوان بەردەوامە بۆ زانینی وردەکاری زیاتر.

لە لایەکی دیکەوە کەسوکاری باوکەکە  پشتڕاستیان کردەوە کە ئەو تووشی هیچ سەختییەکی دارایی نەبووە و ئاماژەیان بەوە کردووە کە ئەو باوکە ئەخلاقێکی بەرزی هەیە و پابەندە بە ئایینییەوە.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، قەناعەتیان نییە بەوەی تاوانەکەی ئەنجامداوە، موڵک و ماڵی هەیە و توانای دارایی هەیە، هەروەها لەنێو کوژراوەکاندا براکانی هەیە کە تەمەنیان لە نێوان ١٨ بۆ ٢٠ ساڵدایە.

هه‌واڵی زیاتر