سۆرانی | English | العربية | kûrmançi               

هێزەکانی ئاسایش بازرگانێکی بیانی ماددە هۆشبەرەکانیان دەستگیر کرد

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی بازرگانێکی بیانی ماددە هۆشبەرەکانی لە شاری هەولێر راگەیاند.

ئەمشەو دووشەممە 6/5/2024، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر بڵاوی کردەوە: “دوای ئەنجامدانی بەدواداچوون لەلایەن تیمەکانمان، بازرگانێکی بیانی ماددە هۆشبەرەکان بەناوی(م، أ، د) کە خەڵکی وڵاتی هندستانە بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگیر کرا.”

ئەوەش خراوەتە روو: “لە کاتی دەستگیرکردنیدا بڕێک ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ و کەلوپەلی پێوانەکردن و بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەری لابوو.”

‎روونیش کراوەتەوە کە تۆمەتبارەکە کاری دابەشکردنی ماددەی هۆشبەر بووە بەسەر چەند هاووڵاتیەکی بیانی کە بە مەبەستی کارکردن هاتوونەتە هەرێمی کوردستان و لە شاری هەولێر نیشتەجێبوونە.

هه‌واڵی زیاتر