سۆرانی | English | العربية | kûrmançi               

پەرلەمانی عێراق لێژنەیەک پێکدەھێنێت بۆ لێکۆڵینەوە لە ئاگرەکەی بازاڕی قەیسەریی هەولێر

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 09-05-2024، نووسینگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەوەی خستەڕوو، موحسین مەندەلاوی، سەرۆکی بە وەکالەتی پەرلەمانی عێراق ڕێنوێنی کردووە لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەی بازاڕی قەیسەریی شاری هەولێر پێک بهێنرێت بە مەبەستی بەدواداچوون و ئاشکراکردنی “ڕاستییەکانی ڕووداوەکە”.

تاوەکو ئێستا دیار نییە هۆی ئاگرکەوتنەوەکەی بازاری قەیسەری شاری ھەولێر چی بووە کە نزیکەی کاتژمێر 09:30 خولەکی شەوی یەکشەممە، 05-05-2024 کەوتەوە و بەهۆیەوە 228 دوکان و حەوت کۆگا سووتان. ئێستا پرۆسەی پاککردنەوەی بازاڕەکە دەستی پێ کردووە و چاوەڕێ دەکرێت بۆ هەفتەیەک بەردەوام بێت.

ئەوە لەکاتێکدایە کە دوای ڕووداوەکە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بازارەکەی کردوو دڵنیایی دایە کاسبکاران کە درێخى ناکەین لە نۆژەنکردنەوە و یارمەتیدانی زیانلێکەوتووان.

هه‌واڵی زیاتر