سۆرانی | English | العربية | kûrmançi               

کۆمیسیۆن سەرجەم رێکارەکانی بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان راگرت.

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق سەرجەم رێکارەکانی تایبەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی راگرت.

رۆژی چوارشەممە 8ی ئایاری 2024 جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ، “دوای بڕیارەکەی دادگەی باڵای فیدراڵی، دوێنێ سێشەممە 7ی ئایاری 2024 ئەنجوومەنی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بڕیاری دا سەرجەم رێکارە تەکنیکی و داراییەکانی تایبەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان رابگرێت، تاوەکو ئەو سکاڵایە یەکلا دەبێتەوە کە لە دادگەی باڵای فیدراڵی تۆمار کراوە.”

گوتەبێژی کۆمیسیۆن جەختی لەوە کردەوە، بڕیاری ئەنجوومەنی کۆمیسیاران بە راگرتنی رێکارەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، دەکرێت لە دەستەی دادوەری تانەی لێبدرێت.”

سەبارەت بە وادەی یەکلاکردنەوەی سکاڵاکە و دەستپێکردنەوەی رێکارەکانی کۆمیسیۆن، جومانە غەلای گوتی، “تائێستا دیار نییە.”

هه‌واڵی زیاتر