سۆرانی | English | العربية | kûrmançi               

لە قەزای شارباژێڕ گوندێک بۆردومان کرا

کامەران حەسەن قائمقامی ماوەت ڕایگەیاند، گوندی کوڕەڵە لە قەزای شارباژێڕ بۆمباران کرا.

هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند، بۆمبارانەکە لە دوو شوێنی گونده‌كه‌ بووه‌ و خانویەکی ڕووخاندووە هاوکات لەشاخی تەژە و شیلانەشی داوە.

قائمقامی ماوه‌ت هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، بۆردومانه‌كه‌ فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی توركیا ئه‌نجامیداوه‌.

هه‌واڵی زیاتر