وه‌زیری دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، کابینەی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، کاری باشی بۆ بەهێزکردنی ژێرخانی بانکەکان کردووە.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ (دووشەممە 29ـی نیسانی 2024) ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری لە دیوانی وەزارەت لەگەڵ بەڕێوەبەری سەرجەم بانکە پسپۆڕییەکانی سەر بە وەزارەتی دارایی کۆبووه‌وه.
لە دیدارێکدا گفتوگۆ لە سەر ڕێکخستنەوە و بەرەو پێشبردنی کاری بانکە پسپۆرییەکان کراو، وەزیری دارایی داوای کرد کارئاسانی تەواو بۆ مامەڵەی ئەو هاووڵاتییانە بکرێت، کە قەرز و پێشینەیان وەرگرتووە و پلان و پێشنیازی خۆیان لەو بارەیەوە بۆ وەزارەت بەرز بکەنەوە.
لە بەشێکی دیكه‌ی کۆبونەوەکەدا، ئاوات شێخ جەناب ڕوونیکردەوە، سەرەڕای قەیران و کێشەکان، کابینەی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان کاری باشی بۆ بەرەو پێشبردنی ژێرخانی بانکەکان كردووه و لە داهاتووشدا بە پلان و بەرنامەی گونجاو کارەکانیان باشتر ڕێک دەخەنەوە.