سۆرانی | English | العربية | kûrmançi               

بەهۆی خۆڵبارین 120 کەس لە دهۆک و زاخۆ گەیێندراونەتە نەخۆشخانە.

بەهۆی ئەو شەپۆلی خۆڵبارینەی لە شەوی رابردووەوە گەیشتووەتە سنووری دهۆک و تائێستاش بەردەوامە، 120 کەس گەیێندراونەتە نەخۆشخانەکانی دهۆک و زاخۆ.

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دهۆک  راگەیاند پێنج نەخۆش لە نەخۆشخانە ماون، ئەوانەی دیکە دوای وەرگرتنی چارەسەر رەوانەی ماڵەوە کراون.

دکتۆر سەگڤان دۆسکی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دهۆک هەروەها گوتی بەهۆی شەپۆلی خۆڵبارینەکە ”تاوەکو ئێستا 100 نەخۆش هێنراونەتە نەخۆشخانەکەمان، بەشێکیان تەنگەنەفەسییان هەبوو و ئێستاش تەنیا پێنجیان لە نەخۆشخانەکەمان ماون و دۆخی تەندروستییان جێگیرە.”

سەبارەت بە تەمەنی ئەوانەی رەوشی تەندروستییان بەهۆی خۆڵبارینەکەوە تێکچووە، دکتۆر سەگڤان هەروەها گوتی “لە هەموو تەمەنێکدان.”

لە نەخۆشخانەی منداڵانی دهۆکیش بە گوتەی دکتۆر نزار بەکر، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکە ژمارەیەک نەخۆش سەردانیان کردوون رەوشی تەندروستییان بەهۆی خۆڵبارینەوە تێکچووە، لەوێش ”تەنیا پێنجیان لە نەخۆشخانە لەژێر چارەسەر ماون.”

هه‌واڵی زیاتر