سۆرانی | English | العربية | kûrmançi               

ئەمڕۆ نرخی دۆلار دابەزی بۆ نزمترین ئاست .

سەرلەبەیانی ڕۆژی دووشەممە، نرخی دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی بەغدا و هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان دابەزینی بەخۆیەوە بینی.

هاوکات لەگەڵ کردنەوەی بۆرسەکانی ئەلکیفەح و ئەلحارثيه ، نرخی دۆلار دابەزینی بەخۆیەوە بینی و هەر 100 دۆلار بە 144 هەزار و 750 دینار تۆمارکرا، لەکاتێکدا دوێنێ یەکشەممە نرخی دۆلار بە 145 هەزار و 700 دینار بۆ هەر 100 دۆلار تۆمارکرا.

سەبارەت بە نرخی فرۆشتن لە دوکانەکانی ئاڵوگۆڕ لە بازاڕە ناوخۆییەکانی بەغدا، دابەزینیان بەخۆوە بینی، بەو پێیەی نرخی فرۆشتن گەیشتە 145 هەزار و 750 دینار، لەکاتێکدا نرخی کڕین بۆ هەر 100 دۆلارێک گەیشتە 143 هەزار و 750 دینار.

لەهەولێریش نرخی دۆلار دابەزینی تۆمار کرد، بەوپێیەی نرخی فرۆشتن لە دوکانەکانی ئاڵوگۆڕدا گەیشتە 145 هەزار و 200 دینار، نرخی کڕینیش بە 100 دۆلار بە 145 هەزار و 100 دینار بوو.

هه‌واڵی زیاتر