لە کەلار چوار کەس بە شەڕە خاکەناس برینداربوون
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی کەلار راگەیاند، چوار کەس بەهۆی شەڕە خاکەناسەوە بە برینداری گەیەنرانە نەخۆشخانە، دەشڵێت ” شەڕەکە لە نێوان دوو بنەماڵەدا بووە “.
رزگار لەتیف، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی کەلار ئاماژەی بەوەکرد، لە یەکێک لە گەڕەکانی قەزای کەلار شەڕ لە نێوان دوو بنەماڵەدا روویداوە و لە شەڕەکەدا خاکەناس بەکارهێنراوە، بەوهۆیەوە چوار کەس برینداربوون .
ئەوەشی خستەڕوو، ئەو چوار کەسەی بریندار بوونە رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی کەلار کراون بۆ وەرگرتنی چارەسەر.