سۆرانی | English | العربية | kûrmançi               

لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا سێ کەس گیانیانلە دەست دا

لە رووداوێكی هاتوچۆدا، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە سێ كەس گیانیان لەدەست دا.

بەگوێرەی زانیارییەكانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان رووداوەكە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە لە نزیك شارەدێی قۆرەتوو روویداوە.

رووداوەكە پێكدادان بووە لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەكانی نیسان ئاڵتیما و مان بارهەڵگر.

لە ئەنجامی رووداوەكەدا سێ کەس کە سەرنشینی ئۆتۆمبێلە نیسانەکە بوون، گیانیان لەدەستداوە و کەسێکیش بریندار بووە.

هه‌واڵی زیاتر