سۆرانی | English | العربية | kûrmançi               

پێشبینی دەکەین ڕێژەی باران بارین لەنێوان 50بۆ 100 ملم بێت

بەشی کەشناسی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن: ئەمشەو نمەباران و سبەی تاوەباران و برووسکە دەبێت

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن رایگەیاند؛ بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمشەو نمەباران دەبێت و لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆی سبەی (سێشەممە) تاوەباران و برووسکە دەبێت

رۆژی دووشەممە، 29-04-2024 بەشی کەشناسیی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و دواتر بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت لەگەڵ بوونی کەمێک تۆز و خۆڵ، لە کاتەکانی شەودا، نمەباران لە ناوچە جیاجیاکان دەبارێت و لە ناوچە شاخاوییەکان زیاتر دەبێت.

پێشبینی دەکرێت ئەم هەفتەیە شەپۆلێکی “بەهێزی بارانبارین” هەرێمی کوردستان بگرێتەوە. دیلان رەشاد، گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان بە رووداوی گوت، لە ئێوارەی چوارشەممەوە کاریگەریی ئەو شەپۆلە بارانبارینە دەردەکەوێت، بەتایبەتی لە پارێزگاکانی، هەڵەبجە، کەرکووک، بەشێکی سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان.

بەگوتەی گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، پێشبینی دەکرێت ئاستی بارانبارین لەنێوان 50 بۆ 100 ملیم بێت و، بەهۆیەوە لە زۆر شوێن “کۆبوونەوەی ئاو” دەبێت، هەر بۆیە راپۆرتیان ئاراستەی لایەنی پەیوەندیدار کردووە، تاوەکو لە ئەگەری دروستبوونی لافاو، رێوشوێنی پێویست بگرنەبەر.

هەر بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئێوارەی رۆژی چوارشەممە هەورە برووسکە دەبێت و پلەی گەرما زیاتر لە 10 پلە دادەبەزێت. دیلان رەشاد دەڵێت، “کاریگەریی ئەو شەپۆلە بارانبارینە تاوەکو دووشەممە 6ـی مانگ بەسەر هەرێمی کوردستان دەمێنێتەوە.”

بۆ سبەی سێشەممەش، ئاسمان نیمچە هەور و دواتر بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت لەگەڵ بوونی تۆز و خۆڵێکی کەم لە ناوچەکانی باشووری هەرێمی کوردستان.

هه‌واڵی زیاتر