سۆرانی | English | العربية | kûrmançi               

بەهۆی شەڕەوە، 19 هەزار منداڵ لە غه*ززه بێ سەرپەرشتبوون.

گوێرەی ئامارێکی نەتەوە یەکگرتووەکان، 19 هەزار منداڵ بەهۆی شەڕەوە لە غەززە بێ سەرپەرشتبوون.

دەستەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری ئافرەتان لە راپۆرتێکدا باسی لەوە کردووە، بەهۆی شەڕی نێوان حەماس و ئیسرائیل لە شەش مانگی رابردوودا؛ نزیکەی 10 هەزار ئافرەت لە غەززە کوژراون و 19 هەزار منداڵیش بەبێ سەرپەرشت ماونەتەوە.

دەستەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری ئافرەتان ئاماژەی بەوەش کردووە، یەک ملیۆن ئافرەت و منداڵی کچ لە غەززە رووبەڕووی برسێتیی توند و نەبوونی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانی وەک ئاوی خواردنەوە و چارەسەری پزیشکی بوونەتەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە بە گوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی لە غەززە، لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوودا، زیاتر لە 33 هەزار هاووڵاتیی سڤیل لە ئەنجامی بۆردوومانی بەردەوامی فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر “ناوچە سڤیلنشینەکان” گیانیان لەدەستداوە؛ لەو ژمارەیە 10 هەزاریان ئافرەت و 13 هەزاریان منداڵ بوون. هاوکات زیاتر لە 75 هەزار هاووڵاتیی دیکەش برینداربوون.

هه‌واڵی زیاتر