سۆرانی | English | العربية | kûrmançi               

رێگایەكی سەرەكی بە رووی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەكاندا داخرا

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر بڵاوی كردەوە:-

تونێلی پیرمام بەڕووی بارهەڵگرەکان بەیەکجاری دادەخرێت
لەبەرژەوەندی گشتی و لەپێناو پاراستنی سەلامەتی شوفێران بڕیار درا بە هاتووچۆ نەکردنی ئۆتۆمبێلی بار هەڵگر بەناو تونێلی پیرمام لە بەیانی یەوەکاتژمێر ٨بەیانی ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی۲۰۲٤/٤/٢٩بەشێوەی یەکجاری، بارهەڵگرەکان دەتوانن ڕێگای (بەستۆرە-بەربیان-شێخ توراب-مەکردان- تادەگاتەوەجووت سایدی باسرمە)بەکار هێنن .هۆکاری ئەم بڕیارەبۆئەوە دەگە ڕێتەوەچونکە ژمارەیکی زۆر ئۆتۆمبێلی بار هەڵگر بەم تونێلەدا هاتوچۆیان دەکرد کە ئەمەش وای کردبووهاتووچۆلەتونێلەکە دا سست ببێت وە ئاستەنگ بۆهاتووچۆی ئۆتۆمبێلەکانێ تر درووست ببێت وە لە ئەگەری پەک کەوتنی هەر بارهەڵگر ێک لەتونێلەکە ئەوا ڕێگاکە بە تەواوی دادەخرا کەڕێگایەکی گەشتیاری وئابووریە،
بەهیوای سەلامەتی بۆهەمووان

هه‌واڵی زیاتر