سۆرانی | English | العربية | kûrmançi               

دادگای فیدڕاڵی :پشتگیری پڕۆژەی هەژماری من دەکەین

‎“دادگای فیدراڵی” لە بەغدا لەم هەفتەیەدا ڕاستکردنەوەیەک دەردەکات بۆ پشتڕاستکرنەوەی ئەوەی کە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان هەمان مافیان هەیە وەک هەموو عێراقییەکان لە پرۆژەی بانکی ناوەندی عێراق بۆ بەبانکیکردنی مووچە، کە ماوەیەکی زۆرە باسی دەکەین.

‎‏وەک چۆن مووچەخۆرانی حکومەتی فیدراڵی بانکی دڵخوازی خۆیان هەڵدەبژێرن لە لیستی بانکە بەسەندکراوەکان، مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان هەمان مافیان هەیە.

‎‏ئەمە بنەمای پرۆژەکەیە: هەر بانکێک کە لەلایەن بانکی ناوەندی عێراقەوە مۆڵەتی پێدرابێت و مەرجەکانی هەژماری منی تێدابێت، دەتوانێت هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دروست بکات.

‎‏هەموو بانکە بەشدارەکانی پڕۆژەی ‌ هەژماری من ⁩ مۆڵەتیان لە لایەن بانکی ناوەندی عێراقییەوە پێدراوە و بە تایبەتی پەسەند کراون بۆ پرۆژەکە.

‎‏دوای ئەم ڕاستکرنەوەیە، دەتوانین بە تەواوی توانامانەوە بەردەوام بین تا هێڵی کۆتایی.

هه‌واڵی زیاتر