به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی تووشبوون به كۆرۆنا، نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتن بۆ كۆرۆنا له سلێمانی ده‌كرێته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ته‌ندروستیی سلێمانی له په‌یجی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاوی كرده‌وه: دوای بەرزبوونەوەی ڕێژەی تووشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سنووری پارێزگای سلێمانی، لە ئیستادا ئامادەکاری دەکرێت بۆکردنەوەی (نەخۆشخانەی فریاکەوتن بۆ توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا ) و تایبەت دەکرێت بۆ چارەسەری تووشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه: ڕێژەیەکی زۆری تووشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سنوری پارێزگای سلێمانی زیادی کردووە و داوا لە هاوڵاتیان دەکەین پابەندبن و ڕێنوێنییەکانی خۆپارێزی جێبەجێ بکەن.