سۆرانی | English | العربية | kûrmançi               

کەشێکی باراناوی لەڕێیە
40 ساڵە وێنەی نەبووە

گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا ئاماژە بۆ گەیشتنی كەشێكی باراناوی دەدەن بەهۆی نزمەپاڵەپەستۆوە كە لە ماوەی 40 ساڵی رابردوودا وێنەی نەبووە.

ئەمڕۆ سێشەم 23ی نیسانی 2024، سادق عەتیە كەشناسیی دیاری عێراقی لە پێگەی كۆمەڵایەتی خۆی لە فەیسبووك ئاماژەی داوە كە لە ئێستەدا چاودێری كەشی بەهارەین كە لە كۆتایی ئەم مانگە دەست پێ دەكات و لە مانگی داهاتووش بەردەوامی دەبێت.

ئاماژەی بەوەیش كردووە، بە دڵنیاییەوە شەپۆلی بەهێز و بەخوڕی باران لەگەڵ خۆی دەهێنێت، بەڵام دیاریكردنی ئەو ناوچە و پارێزگایانەی كە بارانەكە دەیانگرێتەوە لە ئێستەدا تووشی هەڵەی زۆرمان دەكات، بەهۆی ئەوەی لە كەشی بەهارەدا پێشبینییەكان زۆربەی جار راست دەرناچن و گۆڕانكاری خێرا لە كەشوهەوا روودەدات بەهۆی ناجێگیری رەگەزەكانی كەشوهەوا.

ضضضلای خۆشییەوە عەلی جابر زیادی كە پێشبینیكارێكی تری كەشوهەوای عێراقیە، بڵاوی كردووەتەوە، كاریگەریەكانی نزمەپاڵەپەستۆی باران لە كۆتایی ئەم مانگەدا روو دەكەنە عێراق، ئاماژەیشی كرد كە ئەم رووداوەی ئەمساڵی كەشناسی كە چاوەڕوانكراوە لە كۆتایی ئەم مانگەدا “نیسان” بگات، بە رووداوێكی زۆر نامۆ و دەگمەنی كەش دادەنرێت و لە ماوەی 40 ساڵی رابردوودا تۆمار نەكراوە.

هه‌واڵی زیاتر