دوای ئەوەی وێنەی سوتاندن و سوكایەتی كردن بە شكۆی ئاڵای كوردستان لە سۆشیال میدیا بڵاوكرایەوە، چەند میدیایەكی (بەرەیمقاومەت) كە لەناوخۆی ھەرێمی كوردستان و بەتایبەت سلێمانی وەشان دەكەن و تێچووی وەشانیان لە وڵاتانی ئیقلیمی دابین دەكرێت، بەبڵاوكردنەوەی وێنەیەك وا وێنایان كرد گوایە “كۆمەڵە گەنجەكە ئاڵای كوردستانیان ھەڵگرتووتەوە“، ئاژانسی ھەواڵی پەیامنێر بە ڤیدیۆدەسەلمێنێت كە“ڤیدیۆكە نوێیە و ئەو گەنجانەش گڕ لە ئاڵاكە بەردەدەن“.
بەپێی ئەو ڤیدیۆیانەی ئاژانسی ھەواڵی پەیامنێر لە رێگای موبایلی ئەو گەنجانەوە دەستی كەوتوون، كۆمەڵێك گەنج ئاڵایەكی كوردستانڕادەخەن و ئۆتۆمبیلەكان ناچار دەكەن بەسەریدا تێپەڕن و دواتر گڕ لە ئاڵاكە بەردەدەن“
ڕاخستنی ئاڵا و سوكایەتی پێكردنی شكۆی ئاڵا لەلایەن بەرەی مقاومەتەوە كردەیەكی باوە و رۆژانە لەوشارانەی ئەم بەرەیە ھەژموونیبەسەردا ھەیە ئاڵای وڵاتانی دژبەری بەرەی مقاومەت دەسۆتێنرێن.