سۆرانی | English | العربية | kûrmançi               

نێچیرڤان بارزانی : لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە تاران .

نێچیرڤان بارزانی، ئەمڕۆ سێشەممە (٧ی ئایاری ٢٠٢٤) لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە تاران ڕایگەیاند، بەرپرسانی ئێران بە گەرمی پێشوازییان لە شاندەکە کرد، بە ئاماژەدان بە دیدارەکانی لەگەڵ ڕێبەری مەزنی کۆماری ئیسلامی، سەرۆککۆماری ئێران و سەرۆکی پەرلەمانی ئێران.

وە هەروەها ڕایگەیاند بەرژەوەندیی هەرێمی کوردستان لە سەرووی بۆچوونی حیزبەکانەوە دەبینم. حیزبەکان چ بەرژەوەندییەکیان هەیە مافی خۆیانە، بەڵام ئەو ئەرکەی لەسەرشانی منە، پاراستنی بەرژەوەندیی هەرێمی کوردستانە.
لە هیچ کۆبوونەوەیەک باسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانمان نەکردووە.

لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانەوە گوتی: “بەهیچ شێوەیەک هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستانمان وەک بابەتێک لە کۆبوونەوەکانمان لە هیچ شوێنێک نەکردووە.”

هه‌واڵی زیاتر