سۆرانی | English | العربية | kûrmançi               

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە دەستەی سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی كورد لە سووریا (ئەنەكەسە) دەكات

 

ڕۆژی سێشەممە 7ی ئایاری 2024 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە دەستەی سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی كورد لە سووریا (ئەنەكەسە) كرد.

لە دیدارەكەدا هەلومەرج و دواپێشهاتەكانی سیاسیی سووریا و ناوچەكە تاوتوێ كرا و هەروەها ڕۆشنایی خرایە سەر بارودۆخ و گوزەرانی هاووڵاتیانی كورد و ئاستەنگ و گرفتەكانی بەردەم لایەنە سیاسیەكان و هاووڵاتیانی كورد لە سووریا.

داهاتووی كورد لە سووریا و هاوكێشە سیاسی و دەولییەكانی كاریگەر لەسەر دۆخی سووریا تەوەری تری ئەو كۆبوونەوەیە بوون.

هه‌واڵی زیاتر