سۆرانی | English | العربية | kûrmançi               

ھونەرمەندێکی بەناوبانگی شاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد

کەمێک پێش ئێستا ھونەرمەندی شێوەکار (محەمەد ناشاد) لە خانەی بەساڵاچوانی سلێمانی، بەھۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.
محەمەد حەسەن، ناسراو بە (ناشاد) لە ساڵی ١٩٥٤ لە گەڕەکی کانی ئاسکان لە شاری سلێمانی لە دایکبووە، ئەو شێوەکارە نزیکەی ٥٠ ساڵە خەریکی وێنە کێشانە و لە کارەکانیدا چەندین شێوازی هونەری بەکارهێناوە، ئەو ھونەرمەندە شێوەکارە بەھۆی دەستڕەنگینی لەبواری شێوەکاریدا بەشداری چەندین پێشانگای نێودەوڵەتی و ناوخۆی و کردووە و دەیان خەڵاتی ڕێزلێنانی پێ بەخشراوە.

هه‌واڵی زیاتر