سۆرانی | English | العربية | kûrmançi               

عەرەبی ھاوردە جارێکیتر گێچەڵ بە جوتیارانی کورد دەکەن

بەئامانجی جێبەجێکردنی داواکارییەکانییان کە خۆی لە داگیرگیرکردنی زەوی و زاری جوتیارانی کورد و دەسبەسەرداگرتنی خانووی هاوڵاتیانی کورد دەبینێتەوە، کە ڕژێمی پێشوو وەکو دیاری پێی بەخشیبوون، لە گوندی پەڵکانەی سەربە شارەدێی سەرگەڕان، ژمارەیەکی زۆری عەرەبی هاوردە خیوەتیان هەڵداوە و  بەنیازن ڕێگەیەکی سەرەکی دابخەن.

لەوبارەیەوە محەممەد ئیسماعیل نوێنەری جووتیارانی سەرگەڕان ڕایگەیاند، ئەوەی عەرەبە هاوردەکان دەیکەن گێچەڵ و شەڕفرۆشتنە و ئامانجیان درێژەدانە بە تەعریب و داگیرکاری و زیادکردنی فشارەکان لەسەر جوتیارانی کورد.

نوێنەری جووتیارانی سەرگەڕان گوتیشی: لەبەرانبەردا ئێمەی جوتیارانی کوردیش بەنیازین خیوەت هەڵبدەین و دژی ئەو هەوڵانە دەوەستینەوە، داواشی لەنوێنەرانی کورد کرد بەزووترین کات بێنە سەرخەت و چارەسەری بەپەلە بۆکێشەکە بدۆزنەوە چونکە بەگوتەی ئەو، عەرەبە هاوردەکان نیازیان خراپە و دوورنییە شەڕو ئاڵۆزی لەنێوان هەردوولا ڕووبدات.

ماوەی دووهەفتەیە بەفشاری عەرەبە هاوردەکان سوپای عێراق دروێنەکردنی لە جووتیارانی کورد لەسنووری گوندەکانی سەرگەڕان و پردێ قەدەغە کردووە و هەوڵەکان بەئاراستەی داگیرکردنی زەویی جوتیارانی کوردە لەسنوورەکە.

هه‌واڵی زیاتر