سۆرانی | English | العربية | kûrmançi               

بەم بەیانیە رووداوێکی سەیر لە ھەولێر روویداوە،خەڵکی تووشی شۆکبوونە

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی چوار کەس بە چەکەوە هەڵدەکوتنە سەر چێشتخانەیەکی شاری هەولێر، بەهۆی نەمانی خواردنەوە، دوو شاگردی چێشتخانەکە بریندار دەکەن.

وەستا شێرزاد سمایل، خاوەنی سەروپێخانەی ساماڵ رایگەیاند: “کاتژمێر 2:30 خولەکی بەرەبەیان چوار کەس بۆ خواردنی سەروپێ هاتنە چێشتخانەکەمان، بەڵام خواردن نەمابوو، بۆیە کردیانە هەرا و هێرشیان کردە سەر شاگردەکان و دوو شاگردیان بریندار کردن، ویستیان بە دەمانچەش هێرش بکەنە سەرمان، بەڵام دەمانچەکەمان لێسەندن”. وەستا شێرزاد دەڵێت هەر زوو پۆلیسیان ئاگادار کردەوە و پۆلیس گەیشتنە ئەوێ، بەڵام زوو شوێنەکەیان جێهێشت، لە کاتێکدا بە پۆلیسیان گوتبوو رەنگە ئەو کەسانە دیسان بگەڕێنەوە. 

خاوەنی چێشتخانەی ساماڵ ئاماژەی بەوەدا لە کاتێکدا دوو شاگردە بریندارەکەی بردبوون بۆ نەخۆشخانە، چوار کەسەکە دووبارە گەڕاونەتەوە، ئەمجارە چەکیان لەگەڵ خۆیان هێناوە. وەستا شێرزاد گوتی: “ئەو کەسانە تەقەیەکی زۆریان کرد، زیانێکی زۆریان بە چێشتخانەکەی من و دوو چێشتخانەی دیکە و چایخانەیەک گەیاندووە، باش بوو لەو کاتەدا کەس لەوێ نەبوو، ئەگینا بەدڵنیاییەوە ئەو هەموو تەقەیە بێ زیانی گیانی نەدەبوو”. 

خاوەنی چێشتخانەکە لە پۆلیس سكاڵای لەسەر تەقەکەرەکان تۆمارکردووە، بەڵام بە گوتەی خۆی تائێستا دەستگیرنەکراون.

هه‌واڵی زیاتر