سۆرانی | English | العربية | kûrmançi               

پاراستنی ئیسرائیل لە هێرشەکەی ئێران ملیارێک دۆلاری تێچووە.

گویدۆ کرۆسێتۆ، وەزیری بەرگری ئیتالیا ڕایگەیاند، پاراستنی ئێسرائیل لە بەرامبەر هێرشی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێران نزیکەی ملیارێک دۆلاری تێچووە.

لە وتارێکدا ئەو وەزیرەی ئیتاڵیا لە بەردەم پەرلەمان ڕایگەیاند، ئەم پاراستنەی ئیسرائیل، دوو شت دەردەخات، یەکەمیان کە چەندە گرنگە سیستەمێکی بەرگری ئاسمانی و مووشەکیی یەکگرتوو و کاریگەر هەبێت، لە ڕووی چەندایەتی و کوالیتییەوە گونجاو بێت، کە بە ئامرازێک بۆ ڕاگرتن پاراستن و دەستەبەرکردنی ئاسایش بۆ وڵات دادەنرێت”.

ئەو گوتیشی، دووەمیش؛ “هیچ کەسێک ناتوانێت بە تەنیا بەرگری لە خۆی بکات لەم جۆرە هێرشانە. تەنانەت وڵاتێک کە بەردەوام لە ئامادەباشیدایە و چەندان ئامێری سەربازیی پێشکەوتووی تەکنەلۆژی وەک ئیسرائیل هەیە”، ئاماژەی بەوەشکرد، سیستەمی بەرگری ئاسمانی کاریگەر تەنها لە چوارچێوەی هاوپەیمانییەکاندا پەرەی پێبدرێت و لەگەڵ وەبەرهێنانی بەرجەستە.

ئەوەشی خستە ڕوو، ناتۆ هاوکاری ئیسرائیلی نەکردووە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هێرشەکە، بەڵام هەندێک وڵات لە چوارچێوەی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان هاوکاری ئیسرائیلیان کردووە.

ئێران هێرشێکی بەرفراوانی بە مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکرد، ئەمەش وەک کاردانەوەیەک بۆ هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر کونسوڵخانەی ئێران لە دیمەشق لە 1ـی نیسان کە لە ئەنجامدا ژمارەیەک ئەفسەری پلە باڵای سوپای باسدارانی ئێرانی کوژران.

هه‌واڵی زیاتر