سۆرانی | English | العربية | kûrmançi               

بلینکن: کۆبوونەوەیەکی بەرهەمدارمان لەگەڵ سوودانی کرد

ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی و شاندی یاوەری، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لەگەڵ موحەمەد عەلی تەمیم جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق بەست، بلینکن ڕای گەیاند، کۆبوونەوەیەکی بەرهەمداریان لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەنجام داوە.
ئەمڕۆ دووشەم 15ی نیسان، شاندی باڵای عێراق بە سەرۆکایەتیی سوودانی چاوی بە وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کەوت، دوای کۆبوونەوەکە بلینکن بە میدیاکانی ڕاگەیاند، باسیان لە پێوەندی 360 پلەی نێوان ئەمەریکا و عێراق کردووە و دیارترین باسەکان بریتی بوون لە پرسی پێشخستنی دیموکراسی و کەرتی وزە و ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەردوو وڵات.
لای خۆیەوە موحەمەد تەمیم جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕای گەیاند، سەردانەکەیان لە چوارچێوەی ئەو لیژنە هاوبەشەیە کە لە نێوان واشنتن و بەغدا پێکهێنراوە بۆ بەرەوپێشبردنی پێوەندی نێوان هەردوولا لە بوارە جیاجیاکانی وەک ئابووری و ئازادی و بەرەوپێشبردنی کەرتی وزەی عێراق.
بڕیارە پاش کەمێکی تر شیاع سوودانی و شاندی یاوەری چاویان بە جۆ بایدن سەرۆکی ئەمەریکا بکەوێت و لە نزیکەوە باسی پرسی مانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق و بەرژەوەندییەکانی هەردوولا بکرێت.
هه‌واڵی زیاتر