بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەولێر بڵاویكردهوه، كه هاووڵاتییان ئاگادار دهكاتهوه، له رۆژی یهكشهممه 2024/4/14 لێخۆشبوون لە كرێی ئاو بەڕێژەی 20% كەوتووەتە بواری جێبەجێكردن و هاووڵاتییان دەتوانن سهردانیان بكەن.
راشیگهیاند، ئەو لێخۆشبوونە پاڵپشت بەبڕیاری كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران ژمارە (128) لە 27/3/2024، بە فەرمانی وەزاریی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حكوومەتی هەرێمی كوردستانە.