سۆرانی | English | العربية | kûrmançi               

پرسەنامەیەک لە سەرۆکوه‌زیران مه‌سرور بارزانییه‌وه

سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی ئەحمەد ئەنوەر سەرۆکی دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستان ده‌كات، به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی دایكیان،

ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی:

بەڕێز ئەحمەد ئەنوەر سەرۆکی دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستان:

بۆ کۆچی دوایی دایکی بەڕێزتان، پرسە و سەرەخۆشیتان لێدەکەم و هاوبەشی خەمتانم. خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بكات و ئارامی و دڵنەواییش بە ئێوە ببەخشێت.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

هه‌واڵی زیاتر