ئەمشەو بەهۆی باران و نالەباریی کەشوهەوا، ئۆتۆمبێلێک لە دەربەندی کۆڕێ وەرگەڕا و کەوتە نێو دەربەندەکەوە، بەهۆیەوە شۆفێرەکەی خنکا.
دەربەندی کۆڕێ دەکەوێتە پارێزگەی هەولێر و نزیکەی 25 کیلۆمەتر لە ناوەندی شارەوە دوورە.
بەپێی زانیارییەکان، رووداوەکە دەوروبەری کاتژمێر 09:00ـی ئەمشەو بووە. ئۆتۆمبێلەکە دوو کەسی تێدا بووە کە هاوژینی یەکدی بوون.
تیمەکانی بەرگریی شارستانی و پۆلیس و ئاسایش ژنێکیان لەنێو ئۆتۆمبێلەکە رزگارکردووە، بەڵام شۆفێرەکە کە هاوژینیەتی بێسەروشوێن بووبووو و دواتر تەرمەکەی دۆزرایەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەو شۆفێرەکە ناوی رەشید عەبدوڵڵا رەشید و هاوژینە رزگارکراوەکەشی ناوی چیمەن عومەر رەسوڵە.