سۆرانی | English | العربية | kûrmançi               

پاسەوانی دۆزەخ…ئێرە ئەم بەھەشتەی دەرەوەی دۆزەخی ئێرانە

پاسەوانی دۆزەخ…ئێرە ئەم بەھەشتەی دەرەوەی دۆزەخی ئێرانە
تەنیا کوردی
ئەمریکاو ھاوپەیمانان، لە ھەر دۆخێکی نالەباری عێراق و ھەرێمی کوردستان بەرپرسن، چونکە خاوەنی نفووزی دراو و بنکەی ئەمنی و ئاسمان و دانانی نەخشەی حوکمڕانین…
لەم دۆزەخەی کە ئێران بۆ پێنج دەوڵەت دروستی کردووە، لوبنان، یەمەن، سووریا، فەڵەستین و عێراق، میلیشیاکان وەک پاسەوانی دۆزەخ وان کە رۆژ بە رۆژ ژێرخانی ئەم وڵاتانە تەدمیر دەکەن، ئێرە وەک ھەرێم خاڵێکی وەچەرخانە کە ھەرچی فشار ھەیە لەسەر پارتی بۆ ئەوەیە کە کلیلی ئەم ناوچەیەش بسپێرێ بە تاران و ئیتر لەم ناوچەیەشدا دۆزەخێک دروست بکرێت.

دیقەت بدەن…
………………
لە لوبنان، ژیانی خەڵک دۆزەخێکە میلیشیاکانی ئێران پاسەوانی ئەو دۆزەخەن، ئاشتی و شەڕ و داھاتوو لە لوبنان لەژێر فیشەکی حزبوڵڵادا حوکم دەکات..رێژەی بێکاری لە لوبنان گەیشتۆتە ٥٠٪، نزیکەی ٨٥٪ خەڵکی لوبنان لەژێر قورسایی ژیاندان، لە لوبنانییەکان بپرسن کە چۆن بە دەستی خۆیان کلیلی وێرانکردنی لوبنانیان دایە دەست حزبوڵڵاو بپرسن داھاتوو لەوێدا یانی چی؟
یەمەن، دۆزەخێکە ئێران پاسەوانی لێ دەکات، یەمەنییەکان لە دەستی حوسییەکانەوە تەنیا ئاگر دەبینن، نان و ئاو ژیانکردن لەوێدا لەژێر پۆستاڵی حوسییەکاندایە، رێژەی بێکاری لە یەمەن سەروی ٦٠٪، لە یەمەنییەکان بپرسن چۆن بەدەستی خۆیان ژیانیان رادەستی پاسەوانی دۆزەخ کرد و بپرسن ئومێد و داھاتوو یانی چی؟

سووریا دۆزەخێکی ترە، کە میلیشیاکانی ئێرانی لێیە، شەڕو ئاژاوە و وێرانکاری و کوشتن لە تۆپدایە، لەسووریا سەروی ٤٥٪،خەڵک بێکارەو ھیچ ھیوایەکی بە داھاتوو نەماوە.
فەڵەستین، دۆزەخێکی ترە کە ئێران لە غەززە دروستی کردووە، تەنیا لەم ساڵدا رێژەی بێکاری بەھۆی جەنگی غەززە گەیشتووەتە نزیکەی ٦٠٪، جگە لە داڕمانی باڵەخانەو ژیرخانی غەززە و فەڵەستین دیارە کە حەماس وەک پاسەوانی ئەم دۆزەخە چۆن داھاتوو و خەونی فەڵەستینییەکانی لە ناو بردووە.
عێراق، دۆزەخێکی ترە لەو کاوڵکاریەی کە ئێران دەیەوێ بیکاتە دۆزەخ، ھێشتا ئاسەواری جەنگ بەسەر سیماو روخساری تاکی عێراقییەوە دیارە، چونکە ئێران پاسەوانی ئەم دۆزەخەشە، خەڵکی عێراق لەوپەڕی نائومێدی ژیاندان، رێژەی بێکاری لە عێراقدا سەروی ٤٠٪ ئەمەش ئەو دۆزەخەیە کە ئێران پاسەوانی لێ دەکات بۆ ویرانکردنی داھاتووی خەڵک و ئیبادەکردنی ژێرخان.
ھەرێمی کوردستان لەسەر لێواری بە دۆزەخکردندایە بەتایبەت سلێمانی، نە ئاوەدان دەکرێتەوە، نە ئێران دەھێڵی لەنێو ھەرێمدا شوێنی ببێتەوە، ئەم شارەش وەک شوێنەکانی تر دۆزەخی داھاتووە گەر خەڵک ھۆشیار نەبنەوە و کلیلی وێرانکردن لە دەستی پاسەوانانی دۆزەخ دەرنەھێنن.

تاکە شوێنێک ماوە کە نەکرابێ بە دۆزەخ، ئەویش ھەولێر و دھۆک و سۆران و زاخۆن، ئەم شوینانە پاسەوانی دۆزەخیان لێنییە، بەڵام لەھەر چوار دەوردا پاسەوانی دۆزەخ وەستاون، بۆیە خەڵکی ھەرێمی کوردستان دەبێ ئەو راستییە بزانن کە بۆ ھێرش و فشار لەسەر پارتی ھەیە؟ چونکە تاران دەیەوێ ئەم ناوچەیەش بکاتە دۆزەخ، ئەمە راستیەکەیە کە کلیلی حوکمڕانی لەم ناوچەیە لە دەستێکی ئەمیندایە بۆیە لەھەموو لایەک پاسەوانانی دۆزەخ فشاریان ھەیە..
ئێستا ئەمریکا گەر بڵێ سیاسەتی رۆژئاوا، دیموکراسیەت، ئازادی و رادەستنەبوون بە ئێران، ئێرە ئەم بەھەشتەی دەرەوەی دۆزەخی ئێرانە..ئیتر پارتی بە ڕوونی پەیامی دایە ئەمریکاو دواجار، روونە کە پارتی ناھێڵێ کلیلی ئەم بەھەشتە بە پاسەوانانی دۆزەخ بسپێردرێ.

هه‌واڵی زیاتر