وه‌زاره‌تی به‌رگری سووریا رایده‌گه‌یه‌نێت، ئیسـ*ـڕائیل هێرشیكردووه‌ته‌سه‌ر چه‌ند بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی له‌و وڵاته، به‌هۆیه‌وه 36 كه‌س كوژ*راون.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، كاتژمێر 1:45 خوله‌كی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 29ـی ئاداری 2024)، سوپای ئیسرائیل هێرشی ئاسمانی كردووه‌ته‌سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌ب، له باكووری سووریا و چه‌ند كۆگایه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیی گرووپێكی چه‌كداری نزیك له حزبوڵڵای لوبنانی كردووه‌ته‌ئامانج.
له‌مباره‌یه‌وه روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل، بنكه مووشه‌كییه‌كانی گرووپێكی چه‌كداری نزیك له حزبوڵڵای لوبنانی كردووه‌ته ئامانج، كه ده‌كه‌وێته نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی حه‌له‌ب، به‌هۆیه‌وه 36 كه‌س (مه‌ده‌نی و سه‌ربازی) كوژ*ران.
بەرەبەیانی رۆژی (26ی ئاداری 2024) بنکە و بارەگای گرووپە میلیشیاکانی نزیک لە ئێرانی لە سنووری پارێزگای دێرەزووری سووریا، له‌لایه‌ن سوپای ئیسرائیله‌وه کرایە ئامانج و بووه هۆی كوژرانی سەرکردەیەکی سوپای پاسدارانی ئێران بە ناوی حاجی عەسکەر.
لە سەرەتای ئەمساڵەوە ئیسـ*ـڕائیل زیاتر له 25 جار هێرشی کردووەتە سەر خاکی سووریا و زۆرترین ئامانجەکانیشیان بۆردومانكردنی بنکە و بارەگای سوپای پاسدارانی ئێران و گرووپە میلیشیاکانی نزیك له‌و وڵاته بووە.