سۆرانی | English | العربية | kûrmançi               

باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق بە ‘توندی’ هێرشەکەی سەر کێڵگەی کۆرمۆر سەرکۆنە دەکات.

باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق بە ‘توندی’ هێرشەکەی سەر کێڵگەی کۆرمۆر سەرکۆنە دەکات و دەڵێت، “هێرشەکە هەوڵێکە بۆ دەستکەوتی سیاسی لە ڕێگەی توندوتیژییەوە”.

ئەمڕۆ شەممە، 27-04-2024، ستیفن هیچن، باڵیۆزی بەریتانیا لە بەغدا؛ لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس (تویتەری پێشوو) پەیامێکی لەبارەی هێرشکردنە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە سنووری قەزای چەمچەماڵ بڵاوکردەوە.

ستیفن هیچن لە پەیامەکەیدا باسی لەوە کردووە، “بە توندی سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر دەکەین، هێرشەکە هەوڵێک بۆ بەدەستهێنانی دەستکەوتی سیاسی و ئابووری لەرێگەی بەکارهێنانی توندوتیژییەوە”.

باڵیۆزی بەریتانیا لە بەغدا بە پێویستی دەزانێت بکەرانی هێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر “لێپێچینەوەیان لەگەڵ بکرێت” و بە سزای یاسایی خۆیان بگەن.

ئێوارەی ڕۆژی هەیینی، 26-04-2024، بە درۆن هێرش کرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە سنووری قەزای چەمچەماڵ. لە ئاکامی هێرشەکەدا، چوار کرێکاری یەمەنی کوژران و دووانی دیکەش بریندار بوون. هەر بەو هۆیەوە، 2500 مێگاوات کارەبا کەمبووتەوە و ئێستا هەزار و 260 مێگاوات کارەبا بەردەستە بۆ دابەش کردن.

هه‌واڵی زیاتر