ئێران داوای 242 ملیار دۆلار لە عێراق دەکات، وەک قەرەبووی شەڕی هەشت ساڵەی نێوان عێراق و ئێران، ماوەیەکە لە ئێران باس لە گرێبەستێک دەکرێت لەسەر قەرەبووی زیانەکانی شەڕی هەشت ساڵە لەگەڵ عێراق. گرێبەستەکە لە نێوان خەڵک و دامەزراوە فەرمییەکانی دەوڵەتدا نییە، بەڵکو لەلایەن کۆمپانیایەکی تایبەتە. پرسی قەرەبووکردنەوە لە بڕیارنامەی ژمارە 687ی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکاندا هاتووە، کە لە 26ی ئازاری 1991، دوای هێرشی پێشووی سوپای عێراق بۆ سەر کوەیت دەرچووە. ئەم بابەتە لە نێو سۆشیال میدیای ئێران ڕەنگدانەوەی هەبووە، دەپرسن ئایا ئێران دەتوانێت ئەو بڕە پارەیە وەربگرێتەوە؟. شەڕی هەشت ساڵەی عێراق و ئێران لە ساڵی 1980 دەستی پێ کرد و لە ساڵی 1988 کۆتایی هات، بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی بەریتانی نزیکەی 500 هەزار عێراقی و 750 هەزار ئێرانی لەو شەڕەدا گیانیان لەدەست داوە.
نوێ
- سەرۆکی حکومەت لەگەڵ بریکاری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کۆبووەوە
- لە ئیستەنبوڵ خوێندکارێکی عێراقی بەڕێوەبەری قوتابخانەکەی دەکوژێت.
- مەریوان قەرەنی: هاتنی TBI بۆ نێو هەژماری من پاساو بۆ نەناردنی مووچە ناهێڵێتەوە.
- مەسرور بارزانی : دڵنیایی دەداتە زیانلێكەوتوانی بازاڕی قەیسەریی هەولێر.
- باوکێک خێزانەکەی دەکوژێت کە ١١ ئەندامن و کۆتایی بە ژیانی خۆی دەهێنێت.
- حكوومهتی ههرێمی كوردستان پاره بۆ ژمارهیهك پڕۆژهی سلێمانی تهرخان دهكات
- بانکی TBI زیادکرابۆ فۆرمی تۆمارکردنی مووچەخۆران لە هەژماری من
- هۆکاری دواکەوتنی مووچە ئاشکرا کرا
- “هەژماری من” لە فۆڕمی زانیاریی فەرمانبەراندا بانكی “تی بی ئای” زیاد كرد
- پێشەوا هەورامانی: حکوومەتی هەرێم هەوڵ دەدات فەرمانبەرانی گرێبەست بە هەمیشەیی بکرێن
ههواڵی زیاتر