سۆرانی | English | العربية | kûrmançi               

ئەمبولانسێک تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بوو


ئەمبولانسێکی نەخۆشخانەی بەخشین لەکاتی گواستنەوەی نەخۆش تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بوو، سێ قوربانی هەیە.

ئەمڕۆ شەممە، بەڕێوەبەرایەتی نەخۆشخانەی بەخشین ڕایگەیاند، لەکاتی گواستنەوەی نەخۆشێک لە شاری سلێمانی بۆ شاری بەغداد ئەمبوڵانسەکەمان تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئاکامی ڕووداوەکە سێ کەس بوونە قوربانی، ئێستا لە ژێر لێکۆڵینەوەی لایەنە پەیوەندیدارەکاندایە.

بەڕێوەبەرایەتی نەخۆشخانەی بەخشین وتیشی، داواکارین لە خوای گەورە لەو کەسانە خۆشبێت کە گیانیان لەدەست داوە و شیفای بەپەلە بنێرێت بۆ بریندارەکان.

هه‌واڵی زیاتر