سۆرانی | English | العربية | kûrmançi               

هەر شۆفێرێک بە دووکەڵی ئۆتۆمبێلەکەی ژینگە پیس بکات، دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەیدا دەگیرێت.

گوتەبێژی هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاند، هەر شۆفێرێک بە دووکەڵی ئۆتۆمبێلەکەی ژینگە پیس بکات، دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەیدا دەگیرێت و لێکۆڵینەوەی یاسایی لەگەڵدا دەکرێت.

ئەمڕۆ شەممە، 27ـی نیسانی 2024، عەقید هێمن ئەمین، گوتەبێژی هاتوچۆی هەولێر  ڕاگەیاند، لە ساڵی ڕابردوو سەرجەم شۆفێران ئاگادار کرانەوە، ئەو ئۆتۆمبێلانەی دووکەڵ دەکەن و ژینگە پیس دەکەن، بەتایبەت بارهەڵگرەکان، لەلایەن هاتووچۆی هەولێرەوە سزا دەدرێن.

بەگوتەی ئەو گوتەبێژە، “تاکو ئێستە بڕیارەکە بەردەوامە و لەلایەن مەفرەزەکانی ئێمە ڕۆژانە ئۆتۆمبێلی گەورە و بچووک بە هەردوو جۆرییەوە دووکەڵ بکات، دەستی بەسەردا دەگیرێت و لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت”.

هێمن ئەمین گوتیشی: “ئێستە ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمبێل دەستیان بەسەردا گیراوە بەهۆی ئەوەی دووکەڵیان کردووە و و ژینگەیان پیس کردووە، لێکۆڵینەوەی یاسایی لەگەڵ ئەو ئۆتۆمبێلانە بەردەوامە”.

هه‌واڵی زیاتر