سۆرانی | English | العربية | kûrmançi               

نرخی بەنزین دوو ھێندە بەرزدەبێتەوە


حکومەتی عێراق بڕیاری دا نرخی بەنزین بەرز بكاتەوە و بڕیارەکەش لە یەکی مانگی پێنجەوە جێبەجێ دەکرێت.


لە دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاردرا نرخی بەنزینی موحەسەن بەرز بکرێتەوە بۆ 850 دینار بۆ هەر لیترێک و نرخی بەنزینی سوپەر بەرز بکرێتەوە بۆ هەزار و 250 دینار، بڕیارەکەش لە یەکی ئایاری 2024 جێبەجێ دەکرێت.


ئێستا نرخی بەنزین لە عێراق لەلایەن حکومەتەوە پاڵپشتی دەکرێت، بەوهۆیەوە لیترێک بەنزینی موحەسەن لە بەنزینخانە حکوميیەکان بە 650 دینارە و بەنزینی نۆرماڵیش 450 دینار.


عێراق بۆ دەستکەوتنی سوتەمەنی 75% پشت بە پاڵاوگە ناوخۆییەکان دەبەستێت و لە کۆی 15 پارێزگا 12 پاڵاوگەی حکومی هەن و سوود لە چەند پاڵاوگەیەکی هەرێمی کوردستانیش وەردەگرێت بۆ دابینکردنی بەنزین.

هه‌واڵی زیاتر