سۆرانی | English | العربية | kûrmançi               

بڵاوکردنەوەی وێنە بە جلوبەرگی سەربازی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان قەدەغە دەکرێت

بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی هەرێم رایگەیاند، هەر کەسێك بۆ هەر مەبەستیکی جلوبەرگی سەربازی لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان لەبەر بکات لێپرسنەوەی یاسای لەگەڵ دەکرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە، 26ـی ئاداری 2024، لیوا مافپەروەر تارق ئەحمەد ئیبراهیم، بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی هەرێم لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، لە پێناوی پاراستنی شکۆی ئەفسەر و کارمەندانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ کە بەرپرسن لە پاراستنی سەرو گیانی هاوڵاتییان پێشکەش کردنی خزمەتگوزاری گشتی قەدەغەیە بە جلوبەرگی سەربازی بۆ هیچ مەبەستێك جگە لە ئەرکی فەرمی ئەفسەر و کارمەندان ڤیدیۆ لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان بڵاو بکەنەوە.

راشیگەیاند، ئەگەر بەشداری هەر چالاکییەك بکەن پێویست بێت جلوبەرگی فەرمی لە دەرەوەی کاتی دەوام لە بەر بکەن و ئەو چالاکییە لە هەر کەناڵێکی میدیایی یان تۆڕی کۆمەڵایەتی پیشان بدرێت پێویستە ڕەزامەندی سەرووی خۆیان وەربگرن، هەر کەسێك بۆ هەر مەبەستیکی دیکە جلوبەرگی فەرمی لەبەر بکات و لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان خۆی نمایش بکات، لێپرسنەوەی یاسای لەگەڵ دەکرێت بۆ کاری پێویست.

هه‌واڵی زیاتر