سۆرانی | English | العربية | kûrmançi               

سودانی، یەکێتی بێ ئومێد کرد

سوودانی بۆ فراکسیۆنی یەکێتی: کێشەی مووچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان چارەسەر کراوە

فراکسیۆنی یەکێتیی دەڵێت، لە کۆبوونەوەکەیاندا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق، باسیان لە پرسی مووچە و هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کردووە. سوودانی دڵنیایی داوە لەوەی “کێشەی مووچەی پێشمەرگە و هێزەکانی ناوخۆ و دەزگا ئەمنییەکان چارەسەرکراوە.”
فراکسیۆنی یەکێتیی لە پەرلەمانی عێراق، لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەوە.
فراکسیۆنی یەکێتی دەڵێت، داوامان کرد تەواوی مووچە بنێردرێت.. و پرۆسەی ئەژماری بانکی چارەسەر بکرێ.”
هاوکات، بەگوێرەی راگەیێندراوی فراکسیۆنەکە، سەرۆکوەزیرانی عێراق دڵنیایی داوە لەوەی کە کێشەی مووچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان چارەسەرکراون و “هەنگاوەکانیش بۆ بە بانکیکردنی مووچە دەنرێت و ئەژماری بانکی چارەسەر دەکرێن.”
دەشڵێت، سەرۆکوەزیرانی عێراق روونیکردەوە حکومەتەکەی ئەرکی دابینکردنی بودجەی هەڵبژاردن و هاندان و هاوکاری کۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان جێبەجێ کردووە و لەگەڵ ئەوەدان هەڵبژاردن لەوادەی خۆیدا بکرێت. 
سەبارەت بە پرۆسەی بەبانکیکردنی مووچەی فەرمانبەران، فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، داوایان کردووە پرۆسەکە و ئەژماری بانکی چارەسەر بکرێ؛ “داوامان لە سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد پەلە بکرێ لە تەواوکردنی هەنگاوەکانی تر بۆ چارەسەرکردنی ریشەیی کێشەکە، کە خەڵکی کوردستانی تووشی نەهامەتییەکی گەورە کردووە.”
هه‌واڵی زیاتر