سۆرانی | English | العربية | kûrmançi               

خشتە.. سبەى قۆناغى ١٦ى چامپیۆنز لیگ دەستپێدەکاتەوە

سبەى لە خولى یانە پاڵەوانەکان، چێڵسى و بەرشەلۆنە یارى لوتکە ئەنجام دەدەن و بایرن میونشنیش میواندارى بیشکتاش دەکات.

لە درێژەى یارییەکانى گەڕانەوەى قۆناغى ١٦ى خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپا، سبەى شەو کاتژمێر ١٠ و ٤٥ خولەک، چێڵسى ئینگلیزى لە یاریگاى ستامفۆرد بریج، میواندارى بەرشەلۆنەى ئیسپانى دەکات.

دواین یارى فەرمى ئەم دوو یانەیە لە گەرانەوەى قۆناغى پێش کۆتایى چامپیۆنز لیگى ٢٠١٢دا بوو، کە چێڵسى توانى بەرشەلۆنە بکاتە دەرەوەى خولەکە و نازناوەکەش بەدەستبهێنێت.

لە هەمان کاتدا و لە یارییەکى تردا، بایرن میونشنى ئەڵمانى لە یاریگاى ئەلیانز ئەرینا، میواندارى بیشکتاشى تورکى دەکات.

بڕیارە یارییەکانى گەڕانەوەى ئەم دوو یارییە لە ١٤ى مانگى سێى داهاتوو لە یاریگاکانى کامپ نۆ و ڤۆدافۆن ئەرینا ئەنجام بدرێن.

هه‌واڵی زیاتر