تیروپشكی قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنزلیگ راكێشرا، كه‌ریم بێنزێما ئه‌ستێره‌ی یه‌كه‌می ئیتیحادی سعوودیه هاوشانی نگۆڵۆ كانتی و فابینیۆی به‌رازیلی بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی یانه‌ی قوه‌ی جه‌وییه سه‌ردانی هه‌ولێری پایته‌خت ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 24 ئابی 2023 تیروپشكی قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنزلیگ له باره‌گای سه‌ره‌كی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا له كوالالامپۆری پایته‌ختی مالیزیا به‌ڕێوه‌چوو.
له تیروپشكه‌كه، له گرووپی سێیه‌م ئیتیحادی سعوودیه رووبه‌ڕووی سه‌به‌هانی ئێرانی و قوه‌ی جه‌وییه‌ی عێراقی و ئه‌جمه‌دی ئوزبه‌كیستان ده‌بێته‌وه. قوه‌ی جه‌وییه بڕیاریداوه یارییه‌كانی له چامپۆنزلیگی ئاسیا له یاریگه‌ی فه‌ره‌نسۆ هه‌ریری له هه‌ولێری پایته‌خت بكات.
له گرووپی چواره‌م هیلالی سعوودیه هاوشانی نه‌ساج مازه‌نده‌رانی ئێرانی، مۆمبای هیندی و نافباهوری ئۆزبه‌كیستانی یاری ده‌كات. به‌مه‌ش نێیمار دا سیلڤا بۆ یه‌كه‌مجار له‌گه‌ڵ یانه‌یه‌ك سه‌ردانی وڵاتی ئێران ده‌كات.
له گرووپی پێنجه‌م، پێرسپۆلیسی ئێرانی و دوحه‌یلی قه‌ته‌ری، ئیستقلالی تاجیكستانی و نه‌سڕی سعوودیه رووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه.
چامپیۆنزلیگی ئاسیا بۆ وه‌رزی 2023 ـ 2024 به به‌شداریی 40 یانه به‌ڕێوه ده‌چێت، یانه‌كان به‌سه‌ر 10 كۆمه‌ڵه‌دا دابه‌ش كران، یانه‌كان بۆ سه‌ر دوو ناوچه‌ی رۆژئاوای ئاسیا و رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا دابه‌ش ده‌كرێن.
یانه‌كانی وڵاتانی ئێران، عێراق، سعوودیه، ئیمارات، قه‌ته‌ر، تاجیكستان و ئوردن به‌هۆی ئه‌وه‌ی شوێنی جوگرافیایان له‌یه‌كتر نزیكه له ناوچه‌ی رۆژئاوای ئاسیا هه‌موویان له قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپۆنزلیگ ده‌كه‌ونه كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م تا پێنجه‌م.
20 یانه‌كه‌ی دیكه تایبه‌ته به ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا كه تێیدا یانه‌كانی وڵاتانی، ژاپۆن، كۆریای باشوور، چین، تایله‌ند، ئوسترالیا، فیلیپین، ڤێتنام، سه‌نگاپووره و مالیزیا له كۆمه‌ڵه‌ی شه‌شه‌م تا ده‌یه‌م رووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه.