سۆرانی | English | العربية | kûrmançi               

لە ئەنجامی رووداوێكی هاتوچۆدا كوڕ و باوكێك گیانیان لە دەست دا

لە ئەنجامی رووداوێكی هاتوچۆدا لە نزیك شەقڵاوە، چوار كەس بوونە قوربانی كە دوو لە قوربانییەكان كەسانی ناسراوی ناوچەی شەقڵاوەن.
ئەمڕۆ هەینی 15ی ئاداری 2024، “موحسین قەسرۆكەیی” بەڕێوەبەری راگەیاندنی نەخۆشخانەی فێركاری شەقڵاوە ، رایگەیاند، بەهۆی رووداوی هاتوچۆوە لە مەفرەقی مامە جەلكە – نزیك شەقڵاوە، وەستا عیماد خاوەنی چێشتخانەی عیماد لە شەقڵاوە لەگەڵ كوڕەكەی “یوسف عیماد” بەهۆی رووداوەكە گیانیان لە دەست دا.
قەسرۆكەیی ئەوەیشی گوت، جگە لە گیان لە دەستدانی ئەم كوڕ و باوكە، دوو برینداری تریش بەهۆی رووداوەكە هەن.
هه‌واڵی زیاتر