بەرپرسانی ئەمنیی ئێران ڕۆژی یەكشەممە ڕایانگەیاند كە تەرمی یەكێك لە ئەستێرە دیارەكانی سینەما لە شاری كەرەج لە ڕۆژاوای تارانی پایتەخت دۆزرایەوە.
ئاژانسی هەواڵی خوێندكارانی ئیسنا لە زاری بەرپرسی سینەماخانەی ئێران، محەمەد مێهدی عەسكەرپوورەوە بڵاویكردەوە، داریوش مێهرجۆی، دەرهێنەری بەناوبانگی سینەما و وەحیدە محەمەدی فەری هاوسەری، لە ماڵەكەی خۆیاندا لە جەرگەی شاری كەرەج،لە ڕۆژئاوای تارانی پایتەخت،بە كوژراوی دۆزراونەتەوە .
لای خۆیەوە هێزەكانی پۆلیس كوژرانی دەرهێنەرەكە و هاوسەرەكەی پشتڕاست كردەوە.
پۆلیس ڕوونی كردەوە، ئەم ڕووداوە درەنگانی شەوی شەممە بە ناوەندی فریاكەوتنی پۆلیس 110 ڕاگەیەندراوە، و لەگەڵ ئامادەبوونی ئەفسەران لە شوێنی ڕووداوەكە، پشتڕاستكرایەوە كە داریوش مێهرجۆی و هاوسەرەكەی لە ڤێلاكەیان كە دەكەوێتە شاری زیبادەشت مێشكین ئاباد لە كەرەج كوژراون.
سایتەكانی هەواڵ بڵاویانكردەوە، دەرهێنەر داریوش چەند ڕۆژێك لەمەوبەر لە پلاتفۆرمی ئینستاگرام هەڕەشەی كوشتنی لێ كراوە.
نوێ
- باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق بە ‘توندی’ هێرشەکەی سەر کێڵگەی کۆرمۆر سەرکۆنە دەکات.
- ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی سەردانی بەغدا دەكات.
- پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتی ھەێمی کوردستانەوە
- بەیاننامەیەک لە حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە لەبارەی ھێرشەکەی کێڵگەی غازی کۆرمۆر
- راگەیێندراوێکی بەپەلە لە وەزارەتی کارەباوە
- بە کاتیوشا کێڵگەی غازی کۆرمۆر بۆردومان کرا
- شاندێکی حکومەتی هەرێم سەردانی بەغدا دەکات
- بڕیارێک لە سەرۆکایەتی شارەوانی ھەولێرەوە
- لە دووکان لە روداوێکی ھاتووچۆدا نزیکەی 20 کەس بوونە قوربانی
- وهزیری دهرهوهی چین: ئهمهریكا سهرچاوهی ئاڵۆزییهكانی جیهانه
ههواڵی زیاتر