سۆرانی | English | العربية | kûrmançi               

کریستیانۆ ڕۆنالدۆ کێشەیەکی تری بۆ دروست بوو،پەیوەندی جۆرجیناوە ھەیە

لە سعودیە ژیان لە یەک ماڵدا بەبێ هاوسەرگیری فەرمی نایاساییە

دوای جێهێشتنی یانەی مانچستەر یونایتد، ڕۆناڵدۆ گرێبەستێکی دوو ساڵ و نیوی لەگەڵ یانەی نەسری سعودییە کە واژۆکرد و لە لێواری داهاتی ڕیکۆردی 173 ملیۆن پاوەنددایە بۆ هەر وەرزێک. سەرەتای ئەم هەفتەیە چووە ڕیازی پایتەختی سعودیە و بە فەرمی وەک گەورەترین کڕینی نەسری سعودی ڕاگەیەندرا.

دوای ئەوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی تۆپی پێی پورتوگاڵ و جیهان پەیوەندی بەیانەی نەسری سعودیەوە کرد، پەیوەندییەکەی لەگەڵ جۆرجینا بووە باس و خواسی میدیاکان، بەتایبەت کە یاسای سعودیە ڕێگە نادات ژن و پیاوێک لەیەک ماڵدا بژین ئەگەر گرێبەستی هاوسەرگیرییان نەبێت.

لە دوای پەیوەندیکردنی بەیانەی نەسری سعودییەوە، دادگای شەرعیی سعودیە بە فەرمی داوا لە رۆناڵدۆ دەکات ناچاریان دەکات، جۆرجینای خۆشەویستی مارە بکات، بۆ ئەوەی منداڵی ناشەرعی دروست نەکەن.

بە گوێرەی میدیاکانی سعودییە، دادگای شەرعیی سعودیە بە فەرمی داوای لە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ کردووە، لە ماوەی مانگێکدا جۆرجینای خۆشەویستی لە خۆی مارە بکات بۆ ئەوەی منداڵی “ناشەرعی” لە ناو خاکی سعودییە دروست نەکەن.

میدیاکانی سعودیە ئاماژەیان بەوەش کرودووە، کریستیانۆ بە نیازە ئاهەنگێکی گەورە رێکبخات و تێیدا بە فەرمی جۆرجینا مارە بکات. ڕۆناڵدۆ و جۆرجینا لە ساڵی 2016 یەکتریان ناسی، کاتێک لە فرۆشگایەکی گوچی لە مەدرید کاری دەکرد، ئێستاش خاوەنی دوو منداڵن بە ناوەکانی بێلا و ئالانا.

هه‌واڵی زیاتر