سۆرانی | English | العربية | kûrmançi               

لە ھەفتەی داھاتوودا شەپۆلێکی باران بارین کوردستان دەگرێتەوە

سالار حاجی عەلی، شارەزا لە بواری کەشناسی دەڵێت؛ بۆ سبەی ئەم شەپۆلە باران بارینەی کە چەند ڕۆژێکە هەرێمی کوردستانی گرتۆتەوە سبەی پێنجشەممە کۆتایی دێت لە دوای ئەم شەپۆلە چەند ڕۆژێک کەش و هەوا ئارام دەبێتەوە
دواتر سەرەتای هەفتەی داهاتوو جارێکی تر هەرێمی کوردستان دەچێتەوە ژێر کاریگەری نزمەپاڵە پەستۆی دەریای سپی ناوەڕاست و لەگەڵ هاتنی بڕێک شێی دەریای سور دواتر هەوری بەرز بۆ هەوری نزم چڕ بوونەوە لە سەر ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان دروست دەکات

هاتنی ئەم شەپۆلە بارانە لە بەرواری 11/05/2024 دەبێت
سەرەتای شەپۆلەکە بەلاوازی دێتە ناوچە سنوریەکان دواتر شەپۆلەکە بۆ ڕۆژانی دوایی چاڵاک دەبێت بارانی لاواز دەگۆڕێت بۆ بارانی مامناوەند لەناوچە جیاجیاکان بەبڕی جیاواز باران دەبارێت ناوچە بۆ ناوچە یەکی تر دەگۆڕێت
لە هەندێک ناوچە شەستە باران لە هەندێک ناوچەی تر باران و هەورە بروسکەو تاوە باران هەندێک ناوچەی تر هەر هەورو جارجار خۆرەتاو زۆرترین ڕێژەی باران لەم ناوچەنە دەبارێت ئەگەرێک بڕێک باران بۆ ناو شاری سلێمانی دواتر بارانی باش باکووری خۆرهەڵات و باکوورو لەگەڵ باکووری خۆرئاوای بەتایبەت ناوچە شاخاویەکان
ئەگەرێک بڕێک باران بۆ ناوشاری هەڵەبجە باران باکووری خۆرهەڵات و بەشی باکووری شاری هەولێر باکوری خۆرهەڵات بارانی باش، بەشی باکوری بەتایبەت ناوچە شاخاویەکانی ئەگەرێک بڕێک باران ناو شاری دهۆک بارانی باش باکوری خۆرهەڵات و باکورو، باکوری خۆرئاوای بەتایبەت ناوچە شاخاویەکانی شاری کەرکوک بەس ئەگەری بارانی هەیە
وە ناوچەکانی گەرمیان باران بارین لاوازە لەم شەپۆلە دا پلەکانی گەرما چەند پلەیەک دا ئەبەزێت خێرایی با لەگەڵ شەپۆلەکە هەندێک کات زیاد دەکات
ڕێژەی باران لەم شەپۆلە دا 0بۆ 20ملیمە لە هەندێک ناوچەی شاخاوی لە سەرو 30ملیمە بۆ ئەگەری ناکاو ئەم ڕێژەیە بەرز دەبێتەوە ماوەی کاریگەری تا ڕۆژی 13ی مانگ دەمێنێتەوە هەروەها لە ڕۆژانی دوای15ی ئایارەوە عێراق و هەرێمی کوردستان دەچێتە ژێر کاریگەری بەرزە پەستان و هاتنی شەپۆلێکی گەرما پلەکانی گەرما چەند پلەیەک ڕوو لە بەرزبونەوە دەکات
لە ناوچەی شاخاویەکان °15بۆ سەرو °30پلە لە ناوچەکانی گەرمیان ناو شارەکان °30بۆ °40پلە
هاتنی ئەم شەپۆلە گەرمایە بە ناوەڕاستی کەمەری ئەفەریقا بەسەر دیاری سور و وڵاتانی کەنداوی عەرەبی دواتر هەڵ ئەکشێت بۆ ناوچەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان گەرمایەکی شێداره

سالار حاجی عەلی :- شارەزا لە بواری کەشناسی

هەموو گۆڕانێک بەدەست (خوا)ی گەورەو میهرەبانە

هه‌واڵی زیاتر