سۆرانی | English | العربية | kûrmançi               

كاردانەوەكانی داگیركردنی كوركوك بە شێوەی تەنز و كومیدی

كاردانەوەكانی داگیركردنی كوركوك بە شێوەی تەنز و كومیدی
دوای ئەوەی١٦ـی ئوكتوبەر ھێزەكانی سوپای عێڕاق و حەشدی شەعبی بە ھاوكاری بالێكی ناو یەكێتی ھاتنە كەركەك”بەپێی قسەكانی كوسرەت رەسوڵ جێگری یەكەمی ئەم حزبە” لە توڕە كۆمەلایەتیەكان بە سەدان تەنزی كومیدی بڵاوكراوانەوە و ئاژانسی پەیامنێر ئاماژە بە گرگترین و بەربلاوترینیان دەكات.

دوای داگیركردنی كەركوك لە كاتێكدا ھاوڵاتیانی كەركوك لە ژێر ھەڕەشەی كوشتن و مال سوتاندندا بوون، كەسێك بە ناوی ئەسحەد، ھاتە سەر شاشەی تیڤیەكان و كێشەی ھەرە گەورەی نەبوونی (مەشڕوب) بوو ئەمەش وەك تەنزێك لە تۆڕە كۆمەلایەتیەكان بڵاوكرایەوە كۆمێنتەكان بەم شێوە بوون.

پەیجی (سەرخۆشەكانی كوردستان) ھەر ئەوكات ئەسحەدیان وەك مەرجەعی باڵای سەرخۆشەكان ناساند.

چەند ھاوڵاتیەكی شاری سلێمانی ئەسحەدیان بانگێشتی سلێمانی كرد و بە كەباب و مەشڕوب پێشوازیان لێی كرد 
حاجی كاروان پەڕلەمانتاری یەكگرتوو گوتی: من چەند رۆژە داوای بەتانی و لێفە دەكەم بۆ ئاوارەكان بەلام كەس نەھانایەوە نەھات، كەچی مەشڕۆب خورێك داوەتی سلێمانی دەكەن.

دوای ئەوەی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق داوای خالە سنووریەكان و داھاتی ھەرێمی كرد، ھاوڵاتیان لە ڕێگای توڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك ھەزاران كۆمێنتیان نووسی، ئاژانسی پەیامنێر ئاماژە بە بەشێكیان دەكات.
حەیدەر عەبادی: ھەر كوردێك خێزانەكەی عەرەبە لێی وەردەگرینەوە.
حەیدەر عەبادی، داوای داھاتی كوترفروشان دەكات.

عەبادی دەلێت خۆم دێم پارەی مولیدە ئەھلیەكان كۆدەكەمەوە.

ھەلكەوت زاھێر: عەبادی پێی گوتووم دەبێت یەكێك لە گورانی بێژە ئافرەتەكانت بۆ خۆت ھەلبگری و ئەوانی دیكەمان بدەیتەوە.

عەبادی: ھەر كوردێك دوو خوشەویستی ھەبێت، دەبێت یەكێكیان تەسلیمی حكومەتی عێراق بكاتەوە.

عەبادی: خۆم پارەی كوستەرەكانی ھێلی سەیدسادق و كەسنەزان كۆدەكەمەوە.

عەبادی: لە دوو قاپی ماستی ھەولێر بەپێی دەستوور قاپێكیان مولكی حكومەتی ناوەندیە.

ئەم تەنزانە بەشێكیشیان سیاسی بوون لێرەشدا ئاژانسی پەیامنێر ئاماژە بە ٥ لەم پوستە كومیدیانە دەكات.

حەشدی شەعبی بە ئاسایشی یەكێتی وتووە: بۆ ھەر بنكەیەكی ئاسایش ٥ كڵاشنكوف ڕێگە پێدراوە و كارمەندەكانی دیكەتان دەتوانن دارماسیحە ھەلگرن.

دادگای عێراق بڕیاری داوە پاسپورت بەم پیاوە نەدات كە لەكاتی بانگەشەی ڕیفڕاندم بەدەم شاییەوە پاسپورتی خۆی دڕاند.

ڕزە كێوی كە قاجاغچیەكی ناسراوە، عەقدی لەگەل یەكێتی كردووە بۆ دەربازكردنی پیكابێكی پڕ لە دار ماسیحە و دەمانچەی ئاوی.
كەركوك ئارامە، ئەمش وەك تەنزێك بۆ قسەكانی كوڕەكانی شێخ جەنگی بەكار دەھات، چوونكە ئاراس و لاھور لە گەرمەی شەھید بوونی ھاولاتیان و پێشمەرگەی خۆبەخش لە كەركوك، لەسەر تیڤیەكانیان دەیان ووت “كەركوك ئارامە”

قەرە ھەنجیر قودسی كوردستانە، ئەمش وەك وەلامدانەوەیەكە بۆ ووتە بەناوبانگەكەی مام جەلال كە وتی”كەركوك قودسی كوردستانە” بەلام دواتر كوڕ و برازاكەی تەسلیمی قاسم سلیمانیان كرد و قەرەھەنجیر كرا بە بارەگای مەلبەندی كەركوك.

هه‌واڵی زیاتر